په‌رله‌مانی ئێران ده‌ڵێت سه‌رۆک مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به شێوه‌یه‌کی نا یاسایـیانه بڕیاری داوه کاتێـک خۆی وه‌ک وه‌زیری کاتی نه‌وت داناوه، هه‌ر بۆیه ئه‌نجومه‌نه‌که ده‌نگی داوه بۆ دادگایی‌کردنی.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئێران ڕاپـۆرتیان له‌و باره‌یه‌وه بڵاوکرده‌وه و ده‌ڵێن یاسادانه‌ران ڕۆژی چوارشه‌ممه به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریان داوه "پـێشـێلـکاریـیه‌کانی" سه‌رۆک ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد بخرێنه به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری.
ئه‌نجومه‌نی نیگه‌هبان ئه‌وه‌ی چاودێری چۆنێتی په‌یڕه‌وکردنی ده‌سـتور ده‌کات پـێشـتر بڕیاری داوه خۆسه‌پاندنی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به‌سه‌ر وه‌زاره‌تی نه‌وت کارێـکی نا یاسایی‌یه.
ئه‌نجومه‌نی نیگه‌هبان له کۆتایی مانگی پـێـنجدا ئه‌م بڕیاره‌ی ڕاگه‌یاند، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ژماره‌یه‌ک وه‌زیری له پـۆسته‌کانیان لادا، له‌وانه وه‌زیری نه‌وت مه‌سعود میرکازمی.