وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی ئاماده‌یه له نزیکه‌وه کار له‌گه‌ڵ ئاژانسی چاودێری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا بکات، به‌ڵام ته‌نها به مه‌رجێک ئه‌گه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و ئیدعایانه بكشێنێته‌وه که گوایه ئێران خه‌ریکی به‌رنامه‌یه‌کی چه‌کی ناوکییه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند، ئێران و ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی ناسراو به (IAEA ) پێویسته پێکه‌وه دابنیشن و میکانیزمێکی نوێ بۆ به‌رده‌وامی کاره‌کانیان دروست بکه‌ن.
ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران پاش کۆبوونه‌وه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی یوکیا ئه‌مانۆ له ڤیه‌ننا بوو. (IAEA) تا ئێستا وه‌ڵامی لێدوانه‌که‌ی ساڵحی نه‌داوه‌ته‌وه.
شایانی باسه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا له‌و بڕوایه‌دان ئێران خه‌ریکی دروستکردنی به‌رنامه‌ی چه‌کی ناوکییه. ئێران نکوڵی له‌و تاوانه ده‌کات و ده‌ڵێت به‌رنامه ناوکییه‌که‌ی ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی ئاشتیانه‌یه.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، یه‌کێتی ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سزایای ئابورییان به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕازی نه‌بووه پیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت.