ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ڕایگه‌یاند که‌وا به‌م زووانه ده‌سـتکه‌وتی نوێی له بواری به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی وڵاته‌که‌ی ئاشـکرا ده‌کرێت.
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ئه‌مه‌ی له مه‌یدانی ئازادی ڕاگه‌یاند له میانه‌ی گردبوونه‌وه‌یه‌ک به بۆنه‌ی 33 هه‌مین سـاڵیادی شۆڕشی ئیسلامی ئێران. به‌ڵام هیچ ورده‌کاری زیاتری له‌و باره‌یه‌وه نه‌دا.
ئه‌مه له کاتێـکدایه که گومانه‌کان زیاتر بوون به‌وه‌ی ئێران هه‌وڵی به‌ده‌سـتهێنانی چه‌کی ناو‌کی ده‌دات.
له‌م دوایـیانه‌دا ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا گوشـاره‌کانیان بۆ سه‌ر ئێران چڕتر کردووه به‌هۆی ئه‌م به‌رنامه ناوکیـیه‌ی.