سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نژاد دووچاری شکستێکی گه‌وره بوو له خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی ئێران‌دا که ڕه‌نگه کارگه‌ریشی هه‌بێت به‌سه‌ر ده‌رنجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ساڵی داهاتوودا. ئه‌نجامه به‌راییه‌کانی هه‌ڵبژاردنی خولی دووه‌می ڕۆژی هه‌ینی پشتیوانییه‌کی زۆر بۆ ڕێبه‌رانی ئاینی ئێران له ناویاندا ڕێبه‌ری باڵا ئایه‌توڵلا عه‌لی خامه‌نه‌ی نیشان ده‌دات.
میدیای ڕه‌سمی ئێران له ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یاند به‌رهه‌ڵستانی به‌رێز ئه‌حمه‌دی نژاد 20 کورسییان به‌ده‌ست هێناوه به به‌راورد له‌گه‌ڵ 8 کورسی بۆ پشتیوانانی ئه‌و و 11 بۆ سه‌ربه‌خۆکان. خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئیران بۆ 60 کورسی بوو له په‌رله‌مانی 290 کورسیدا.