Accessibility links

خه‌ڵاتی ئۆسکار بۆ فیلمی فرۆشیاری ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی؛ خه‌ڵاتێکی هونه‌ری یان ده‌ره‌نجامی کاردانه‌وه‌ی سیاسه‌ت له‌ هالیوود؟

  • شاهێد عەلەوی

ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی، ده‌رهێنه‌ری ئێرانی بۆ دووهه‌م جار خه‌ڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلمی بیانی وه‌رگرت. فیلمی "فرۆشیار" که‌ نوێنه‌ری ئه‌م ساڵی ئێران بۆ ڕی و ڕه‌سمی ئۆسکار بوو له‌ حاڵێکدا ئه‌و خه‌ڵاته‌ی وه‌رگرت که‌ چاوه‌ڕوان نه‌ده‌کرا به‌ ئاماده‌بوونی چه‌ند فیلمی به‌ بڕوای پسپۆڕانی سینه‌ما له‌ ئه‌و به‌ تواناتر خه‌ڵاتی ئاوا وه‌ربگرێت.

ئایا دووهه‌مین خه‌ڵاتی ئۆسکار بۆ فه‌رهادی ده‌رئه‌نجامی لێوه‌شاوه‌یی هونه‌ری ئه‌و به‌رهه‌مه‌ بوو یان به‌ هۆی ئاماده‌ نه‌بوونی فه‌رهادی له‌ ڕێ و ڕه‌سمه‌که‌ بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به‌ ترامپ ئه‌م خه‌ڵاته‌ ده‌بێت وه‌ک خه‌ڵاتێکی سیاسی مه‌زه‌نده‌ بکرێت؟ چه‌ند به‌خشینی خه‌ڵاتی ئۆسکار به‌ فیلمێکی ئێرانی ده‌توانێت کاریگه‌ری له‌ سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی فه‌رهه‌نگی ئێران و ئه‌مه‌ریکا و شیوه‌ی ڕوانینی به‌رپرسانی ئیداری تڕامپ به‌ ئێران هه‌بێت.

ئه‌م خه‌ڵاته‌ ده‌بێت وه‌ک خه‌ڵاتێک به‌ سینه‌مای ئێران و به‌هانه‌یه‌ک بۆ خۆشحاڵی جه‌ماوه‌ر له‌ ئه‌و وڵاته‌ چاو لێبکرێت یان ئه‌مه‌ په‌یوه‌ندی به‌ کێشه‌کانی به‌رده‌وامی خه‌ڵک له‌ ئێران نیه‌ و به‌ هۆی په‌یوه‌ندی توندی سینه‌مای ئێران له‌ گه‌ڵ حکومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ ئه‌مه‌ خه‌ڵاتێکه‌ به‌ سینه‌مای حکومه‌تی ئێران؟

بۆ تاو و تۆی ئه‌م باسه‌ میوانداری به‌ڕێزان سیامه‌ک حه‌یده‌ری، رۆژنامه‌وان له‌ سویس و موختار زارعی چالاکی مه‌ده‌نی له‌ سنه‌ ده‌که‌ین.

XS
SM
MD
LG