سێ شه‌ممه ڕۆژی نیشتمانی خوێندکار بوو له ئێران. به‌ۆ بۆنه‌یه‌وه، خۆنیشاندان له زۆربه‌ی زانکۆکانی ئێران به‌رێوه چوو. هه‌ر له‌م رۆژه دا، کاربه‌ده‌ستان 3 رۆنامه‌وانی ڕۆژنامه‌ی ریفورمخواز 'شرق'یان ده‌ستگیر کرد. سه‌باره‌ت به ڕۆڵی بزوتنه‌وه‌ی خوێندکاران موعته‌به‌ر شێروانی گفتگۆی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان مسعود کوردپور کردووه که ده‌ڵێت بزوتنه‌وه‌ی خوێندکاران بزاڤێکی ڕادیکاڵ و تونده و ئاماده‌یه بۆ ده‌ربڕینی هه‌رجۆره ناره‌زایه‌تی.
کوردپورهه‌ره‌ها ده‌ڵێت خوێندکاران به خۆنیشاندانه‌کانیان پێشانیان دا ناره‌زایه‌تی له به‌ده‌نه‌ی زانکۆ دا هێشتا وجودی هه‌یه و زانکۆ دا‌مه‌زراوێکی ره‌خنه‌گره و ویژدانی خه‌ڵکه و هه‌روه‌ها نیشانیان دا که ناره‌زایه‌تی له ناو جسته‌ی کۆمه‌ڵگا دا وجودی هه‌یه چو‌نکه خوێندکاران نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵکی ده‌که‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:15 خوله‌كه.