په‌رله‌مانی عێراق 29 وه‌زیری له کۆی 42 وه‌زیری کابینه‌ی حکومه‌ت په‌سه‌ندکرد، نۆ مانگ له پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی سێ ئه‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی خسـته بنبه‌سـتێـکی سیاسیـیه‌وه.
له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، به‌ڕێز نه‌سرین ئه‌نوه‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی سۆزی داوه له ماوه‌ی سێ تا چوار رۆژ ناوی بژاره‌ی خۆی بۆ ئه‌و وه‌زاره‌تانه پێشکه‌ش به په‌رله‌مان بکات که وه‌زیری کاتییان بۆ ده‌ستنیشان کراون.
خاتوو نه‌سرین هه‌روه‌ها گوتی سه‌رۆک وه‌زیر مالیکی سۆزی داوه که بژاره‌کان، ئافره‌تیشیان له‌گه‌ڵدا بێت.
بۆ بیستنی ته‌واوی گفتوگۆی هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نه‌سرین ئه‌نوه‌ر، ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ کلیک بکه.