به‌پێی ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی رێکخراوی شه‌فافییه‌تی نێوده‌وله‌تی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی له جیهاندا که 178 وڵاتی له خۆ گرتووه، ناوی عێراق له ڕیزی وڵاته هه‌ره گه‌نده‌ڵه‌کاندا هاتووه.
له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، ئه‌ڤین عومه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت پارته سه‌ره‌کیه‌کانی کوردستانی عێراق نکۆڵی له‌وه ناکه‌ن که له کوردستاندا گه‌نده‌ڵی هه‌یه.
خاتوو ئه‌ڤین، که ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌ستپاکی (نه‌زاهه) یه له په‌رله‌مان، ده‌ڵێت ئاستی گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی کوردستان که‌متره ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ به‌شه‌کانی تری عێراقدا به‌راورد بکرێت.
رێكخراوی شه‌فافییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی (Transparency International) رێكخراوێكی ناحكومی سه‌ربه‌خۆیه و له‌ساڵی 1993 له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا دامه‌زراوه.
بۆ بیستنی ده‌قی گفتوگۆی هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتار ئه‌ڤین عومه‌ر، فایلی ده‌نـگی لای سه‌ره‌وه ،ده‌سته چه‌پ، کلیک بکه که ماوه‌كه‌ی 10:49 خوله‌كه.