Accessibility links

عه‌لی ئیسماعیل نژاد: هیچکام له‌ به‌ندکراوان له‌ به‌ردهاویشتن به‌ کونسولخانه‌ی ئێران له‌ هه‌ولێردا ده‌ستیان نه‌بوو

  • Salah Piroty

کاک عه‌لی ئیسماعیل نژاد

کاک عه‌لی ئیسماعیل نژاد

دوو له‌ ئه‌و هه‌شت چالاکانه‌ی مه‌ده‌نی کوردستانی ئێران له‌ لایه‌ن حکومه‌تی هه‌ریمه‌وه‌ گیراون، ئازاد کران.

له‌ وتووێژێکی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ گه‌ڵ یه‌کێکه‌ له‌ ئه‌و به‌ندکراوانه‌، کاک عه‌لی ئیسماعیل نژاده‌ که‌ ده‌ڵێت پاش دادگایی کردن به‌ سپاردنی که‌فاله‌ت ئازاد کران.

کاک عه‌لی پێ داده‌گرێت که‌ هه‌ر هه‌شت که‌سه‌که‌ له‌ به‌رده‌باران کردنی کونسولخانه‌ی ئێران له‌ هه‌ولێردا ده‌ستیان نه‌بوه‌. له‌ ئه‌وه‌ش زیاتر، "هۆکاری گیرانی خۆمان به‌ هۆکاری سیاسی ده‌زانین."

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت که‌ له‌ کاتی به‌رده‌باران کردنی کونسولخانه‌ی ئیران، ئه‌و له‌ "ڕادیۆ ده‌نگی کوردستان" پڕۆگرامی ڕاسته‌وخۆی هه‌بوو. پاشان هاوکارانی له‌ ڕادیۆ به‌ به‌ڵگه‌ بۆ حکومه‌تی هه‌ریمیان پشت ڕاست کردوه‌ که‌ له‌ ئه‌و کاتدا خه‌ریکی کار کردن بوه‌.

کاک عه‌لی شی ده‌کاته‌وه‌ که‌ خۆی و هه‌واڵه‌که‌ی دیکه‌ی که‌ ئازاد کراوه‌، ئه‌گه‌ر جارێکی دیکه‌ بو دادگایان بانگ بکه‌نه‌وه‌، ئه‌وه‌ به‌ پێی یاسای ژماره 111ی 1969ی قانوونی سزا دانی عیراق هی سه‌رده‌می سه‌دام حوسین دادگایی ده‌کرێن که‌ وه‌ک خۆی ده‌ڵێت، "توندترین سزاکه‌ی دوو ساڵ به‌ندیخانه‌یه‌، به‌ر مه‌رجێک به‌ تاوانبار بناسرێین، به‌ڵام هێشتا ئێمه‌ هه‌ر گومانلێکراوین."

به‌ڕێز ئیسماعیل نژاد ئاگایی ده‌دات که‌ شه‌ش که‌س له‌ ئه‌و گیراوانه‌ به‌ڕیوه‌به‌ری خۆپێشاندانه‌که‌ بوونه‌؛ له‌ دوو که‌سه‌که‌ی تریش، یه‌کیان نه‌ له‌ خۆپێشاندانه‌که‌ی به‌رده‌م پارکی شانه‌ ده‌ر و نه‌ له‌ به‌رده‌بارانی کونسولخانه‌ی ئێرانیش دا به‌شدار بوه‌.

ناوبراو جه‌خت ده‌کات، "گیرانه‌که‌ هیچ پێوه‌ندێکی نه‌ به‌ خۆپیشاندانه‌که‌ و نه‌ به‌ به‌ردهاویشتنه‌که‌وه‌ هه‌یه‌."

کاک عه‌لی به‌ گشتی ده‌شڵێت، "ئه‌وه‌ی ڕاست بێت له‌ یه‌که‌م ڕۆژی گیرانمانه‌وه‌ له‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌دا بووین که‌ ده‌یانهه‌وێت به‌ربه‌ستێک دانێن بۆ ئه‌و چالاکه‌ مه‌ده‌نیانه‌ی که‌ ڕۆژهه‌ڵاتی یه‌کان له‌ باشووری کوردستان ده‌یکه‌ن. جا ئه‌و ئیراده‌یه‌ له‌ له‌ ته‌ڕه‌ف حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان یان ئیراده‌یه‌که‌ که‌ کۆماری ئیسلامی ده‌یه‌وێت به‌ سه‌ر حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان و به‌رپرسانی حکومه‌تی هه‌ریمی دا بسه‌پێنێت، ئه‌وه‌ به‌ ڕاستی ناتوانین بڵێین کام لایه‌نه‌ ئه‌و شته‌ی ئه‌نجام ده‌دات، به‌ڵام گومانی تێدا نیه‌ کاتێک که‌ به‌رپرسانی خۆپێشاندانێکی مۆڵه‌ت پێدراو ده‌گیرێن و ته‌نانه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ وه‌ک به‌رپرسی خۆپێشاندانه‌که‌ گیراوان، که‌ چوار که‌سیان ڕۆژنامه‌ نووسن؛ هیچ ناوه‌ندێکی مه‌ده‌نی و هیچ شوێنێل له‌ چه‌مکی ڕۆژنامه‌ نووسان له‌ سه‌ریان دیفاع ناکات و نه‌ به‌ ئه‌و جۆره‌ی پێویسته‌ هاوکاری ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووتر کێشه‌که‌یان حه‌ل بێت، به‌ بێ گۆمان باسه‌که‌ ئه‌وه‌ نیه‌ که‌ کونسولخانه‌ی ئیران باران کراوه‌."
XS
SM
MD
LG