Accessibility links

خۆپێشاندان له‌ ئۆسڵۆ

  • Salah Piroty

خۆپێشاندانی ڕۆژی هه‌ینی له‌ ئۆسلۆ

خۆپێشاندانی ڕۆژی هه‌ینی له‌ ئۆسلۆ

له‌ درێژه‌ی ناڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕێن به‌رامبه‌ربه‌ له‌ سێداره‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی به‌ندکراوانی سیاسی کورد له‌ لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌، هه‌م له‌ نێو خۆی کوردستانی ئێران و هه‌م له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات خۆپێشاندان به‌ڕێوه‌چوونه‌ و له‌ لایه‌ن چالاکانی مافه‌کانی مرۆڤ و رێکخراوه‌کانی سیاسێش هاوده‌نگی هه‌یه‌ که‌ ئه‌م خۆپێشاندانانه‌ به‌رده‌وام بێت.

ڕۆژی هه‌ێنی له‌ شاری ئوسلۆی پایته‌ختێ نۆڕوێژ له‌ پێش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵات خۆپێشاندانێکی ئارام له‌ لایه‌ن هه‌ڵمه‌تی هه‌زار کامێنت یان هه‌زار تێ بێنی و چالاکانی تر به‌رێوه‌چوو.

به‌ڕێز هوشه‌نگ یونسی وته‌بێژی ئه‌و که‌مپه‌ێنه‌ له‌ وتووێژێکی له‌ گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا ده‌ڵێت که‌ مه‌به‌ست له‌ خۆپێشاندانه‌که‌ ئه‌وه‌ بووه‌‌ داوا له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نۆڕوێژ بکه‌ن سه‌باره‌ت به‌ له‌ سێداره‌دانانه‌ی کوردان گوشار بۆ حکومه‌تی ئیران بێنێت.

به‌ڕێز یونسی هه‌روه‌ها ڕاش ده‌گه‌یه‌نێت که‌ ڕۆژی شه‌مه‌ خۆپێشاندانێک به‌ به‌شداری ڕێکخراوه‌کانی سیاسی کوردستانی ئیران و چالاکانی تری وڵات له‌ پێش باڵێۆزخانه‌ی کۆماری ئیسلامی له‌ شاری ئۆسڵۆ به‌ڕێوه‌بچێت.


XS
SM
MD
LG