Accessibility links

پرسی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ کوردستانی ئێران

  • Salah Piroty

دوکتور شه‌هید له‌ گه‌ڵ گرووپه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئه‌مه‌ریکا - هه‌ینی 20ی جولای 2013

دوکتور شه‌هید له‌ گه‌ڵ گرووپه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئه‌مه‌ریکا - هه‌ینی 20ی جولای 2013

دوکتور ئازاد:"ئێمه‌ وه‌ک چالاکوانانی مافه‌کانی کورد ده‌بێت پێوه‌ندی یه‌کانمان له‌ گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌هید زیاتر بکه‌ین.

دوو ڕێکخراوی مافه‌کانی مرۆڤی کورد دانیشتووی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی هه‌ینی له‌ گه‌ڵ دوکتور ئه‌حمه‌د شه‌هید ڕێپۆرتێری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان سه‌باره‌ت به‌ مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران کۆبوونه‌وه‌.

دوکتور ئازاد مورادیان، به‌رپرسی کومیته‌ی کورده‌کانی دانیشووی ئه‌مه‌ریکا بۆ مافه‌کانی مرۆڤ و دێمۆکراسی له‌ ئێران ده‌ڵێت وێڕای ئاماژه‌ کردن به‌ پێ شیكردنی مافه‌کانی مرۆڤی کورد له‌ ئێران هه‌روه‌ها ناوی 52 که‌س له‌چالاکانی کوردمان بۆ دکتور شه‌هید دابین کرد که‌ له‌ لایه‌ن کۆماری ئیسلامی- یه‌وه‌ بڕیاری مه‌رگیان له‌ سه‌ردراوه‌.

هه‌روه‌ها دوکتور ئازاد ده‌ڵێت دۆخی به‌ندکراوانی سیاسی کورد له‌ ئێران، پێ ڕانه‌گه‌یشتن به‌ گرفته‌کانی جه‌سته‌یی و پزشکی و هه‌روها دۆخی ناله‌به‌ری کوڵبه‌رانی کورد و کوشتن و بریندار کردنیان بابه‌ته‌کانی تری تاو وتۆ کردن له‌ گه‌ڵ ڕایپۆرتێری تایبه‌تی یو ئێن بوون.

له‌ کۆتایی دا دوکتور ئازاد جه‌خت له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کات که‌ "ئێمه‌ وه‌ک چالاکوانانی مافه‌کانی کورد ده‌بێت پێوه‌ندی یه‌کانمان له‌ گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌هید زیاتر بکه‌ین. ده‌بێت به‌ڵگه‌ی باوه‌ڕ پێکراو به‌ ئه‌حمه‌د شه‌هید و ده‌فته‌ر (ئافیسه‌) که‌ی بینرین و نابی که‌متر خه‌می بکه‌ین".

XS
SM
MD
LG