Accessibility links

21 مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا

  • Salah Piroty

VOA Kurdish

VOA Kurdish

مێزگردی سه‌باره‌ت به‌ 21 مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا

دوکتور سارن ئازه‌ر سه‌رۆکی کۆمه‌لی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ئاشتی و مافه‌کانی مرۆڤ له‌ کانادا

ده‌ستپێکی ڕادیۆی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ ڕووداوێکی چاره‌نووس ساز ناوزه‌د ده‌کات و ده‌ڵێت بۆ یه‌که‌م جار ئێمه‌ له‌ چوار پارچه‌ی کوردستان ا، ئه‌و تواناییه‌مان په‌یدا کرد که‌ له‌ بار و دۆخی یه‌کتر ئاگادار بین و بۆ یه‌که‌م جار، هێزێکی گه‌وره‌ی وه‌ک ئه‌مه‌ریکا، ئه‌وه‌نده‌ی ڕێز بۆ 40 ملیۆن کورد دانا که‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا بتوانیت ڕادیۆیه‌ک دابمه‌زرێنێت خزمه‌تی کولتور، که‌سایه‌تی ، ده‌نگ و بوونی گه‌لی کورد بکات.

دوکتور ئازاد مورادیان، به‌ر‌پرسی کومیته‌ی کورده‌کانی دانیشتووی ئه‌مه‌ریکا بۆ دێمۆکڕاسی و مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران – شاری کالیفۆرنیا

ئاماژه‌ی به‌ ئاسته‌م بوونی ئه‌و دۆخه‌ ده‌کات که‌ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا تێیدا ده‌ستی به‌ کار کرد و ده‌ڵێت، له‌ ساڵی 1992 وه‌ که‌ ئه‌م ڕادیۆیه‌ له‌ سه‌ر کاری به‌رده‌وامه‌، له‌ هه‌ول و مه‌رجێکی دوای ئه‌وه‌ بوو که‌ تێک هه‌ڵچوون له‌ ناوچه‌ی هه‌ریمی کوردی تێدا ده‌ژیت ڕووی دا، واتا مه‌سه‌له‌ی کیمیایی باران له‌ کوردستان ،که‌ به‌ داخه‌وه‌ بێده‌نگێکی زۆری لێکراوه‌، ئه‌و کات له‌ ڕاده‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دا کوردیان نه‌ده‌ناسی.

زاهێد که‌ریمی، به‌رپرسی کومه‌ڵی کورده‌کانی باشووری ئوسترالیا و خه‌باتکاری سیاسی

وێڕای به‌ ڕاست بێژزانینی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئاماژه‌ به‌ گرینگی تۆره‌کانی تری راگه‌یه‌ندنی گشتی به‌ تایبه‌ت له‌ کاتی ئێستادا ده‌کات و ده‌ڵێت ڕادیۆ کاتێک دامه‌زرا که‌ تۆڕه‌کانی راگه‌یاندن وه‌ک ئێنترنێت و فه‌یس بووک له‌ گۆڕێدانه‌بوون و بۆیه‌ خه‌ڵک زیاتر ڕادیۆیان وه‌ک سه‌رچاوه‌ی وه‌رگرتنی زانیاری به‌ کار دێنا، ئه‌گه‌ر چی ڕادیۆی دیکه‌ش هه‌بوون. به‌ڵام ئێستا گوێگرانی ڕادیۆ له‌ چاو جاران که‌متر بوه‌ که‌ ئه‌ویش له‌ به‌ر ئه‌وه‌یه‌ زیاتر له‌ سه‌رچاوه‌کانی تری راگه‌یاندن وه‌ک فه‌یس بووک زانیاری وه‌رده‌گرن.

دوکتور سارن ئازه‌ر، دوکتور ئازاد مورادیان و کاک زاهید پێش بینی ده‌که‌ن که‌ ئه‌گه‌ر ته‌له‌ڤزیون بۆ به‌شی کوردی هه‌بێت ، ئه‌وه‌ هه‌م له‌ گه‌ل ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی جیهان ده‌چێته‌ پێشی و هه‌م کاری ڕاگه‌یاندن کاریگه‌رێکی زیاتر له‌ جارانی ده‌بێت.

XS
SM
MD
LG