ڕێبه‌ره باڵاکانی ئێران به ئاشکراو له‌به‌رچاوی گشتییه‌وه به‌رۆکی یه‌کتری ده‌گرن و که‌وتوونه‌ته ڕه‌خنه‌گرتن له یه‌کتری هه‌ر که فشار په‌ره‌ده‌سێنێت له سه‌ر حکومه‌ت له‌به‌ر خه‌راپ بوونی ڕه‌وشی ئابووری. دواترین ناکۆکیش له نێوان سه‌رۆکی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و سه‌رۆکی دادپه‌روه‌ری ئێران سادق لاریجانی بووه که ڕهخنهکانییان له یه‌کتری بوونه‌ته مایه‌ی به‌رپابوونی ده‌ماقاڵێ و ده‌زگای ڕاگهیاندینی ئێرانیش به ئاشکرا ناکۆکییهکانیانی بڵاهکردۆتهوه.
دکتۆر فه‌ره‌یدونی ره‌حمانی سه‌رۆکی ماڵی کورد له تۆره‌نتۆی که‌نه‌دا له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت له ڕاستیدا ئه‌و ناکۆکییه و دژایه‌تیه له نێوان سه‌رانی کۆماری ئیسلامی ئێران له ڕابردوش ههمیشهبووه، لهمارهی ئه‌و سی ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی هه‌میشه بووه له نێوان مونته‌زه‌ری و خومه‌ینی له نێوان موسه‌وی و خاته‌می له ده‌ورانی سه‌رۆکایه‌تی کۆماریدا و له نێوان ڕه‌فسه‌نجانی و خامه‌نه‌ئی بووه. به‌ڵام ئه‌مجاره به‌راستی به‌شێوه‌یه‌کی دیکه‌یه. ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ڕه‌وشی ئابووری به شێوه‌یه‌کی توند ڕوو به خه‌راپی بردووه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت من پێموایه ده‌بێت سه‌رۆک ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد که‌مێك کۆنتڕۆڵ بکرێت هه‌م له‌رووی قودره‌ته‌وه هه‌م له رووی کاره‌کانیه‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:24 خوله‌که.