دوای پشوودانی جه‌ژنی نه‌ورۆز، په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان رۆژی دووشه‌ممه بۆ تاووتوێکردنی چه‌ند پرسێک کۆبۆوه. به‌ڵام به‌هۆی ناڕه‌زایی فراکسیۆنه‌کانی ئۆپۆزسیۆن به‌رامبه‌ر به به‌رنامه‌ی کاری په‌رله‌مان، کۆبوونه‌وه‌که دواخرا. دواتر، به‌بێ ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئۆپۆزسیۆن، کۆبوونه‌وه‌که‌ی په‌رله‌مان ده‌ستیـپـێکرده‌وه.
له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، دکتۆر ئه‌حمه‌د وه‌رتی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێم گوتی بانگهێشتنه‌کردنی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و وه‌زیری ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ کۆبوونه‌وه‌ی رۆژی دووشه‌ممه خاڵی ناکۆکی کۆبوونه‌وه‌که بوو. ناوبراو گوتی، تاکو ئێستا رۆژێک دیارینه‌کراوه بۆ بانگهێشتکردنی هه‌ردوو وه‌زیری ناوخۆ و پێشمه‌رگه بۆ په‌رله‌مان.
په‌رله‌مانتار وه‌رتی، که سه‌ر به فراکسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامییه، هه‌روه‌ها گوتی گرنگه ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکار بڕیاره‌کانی په‌رله‌مان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواکاریه‌کانی خۆپیشانده‌ران و ئه‌نجامدانی چاکسازی جێبه‌جێبکات.
بۆ بیستنی ده‌قی گفتوگۆی هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی له‌گه‌ڵ دکتۆر ئه‌حمه‌د وه‌رتی، فایلی ده‌نگی ژێره‌وه کلیک بکه.