Accessibility links

دکتۆر سه‌عده‌دین موللا: میلله‌ت و ئۆپۆزسیۆن ڕاناوه‌ستن تا حکومه‌ت نه‌ڕوخێت

  • Motabar Shirwani

دکتۆر سه‌عده‌دین موللا: میلله‌ت و ئۆپۆزسیۆن ڕاناوه‌ستن تا حکومه‌ت نه‌ڕوخێت

دکتۆر سه‌عده‌دین موللا: میلله‌ت و ئۆپۆزسیۆن ڕاناوه‌ستن تا حکومه‌ت نه‌ڕوخێت

سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه‌لئه‌سد به‌رگری له‌ سه‌رکوتکردنی ناڕازیانی سیاسی کردووه‌ و ده‌ڵێت په‌کی به‌ ڕه‌خنه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوا نه‌که‌وتووه‌.

‌ سه‌رۆکی سوریا ئه‌م تێبینیانه‌ی دا له‌ میانه‌ی دیمانه‌یه‌کی دورودرێژ له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی حکومه‌تی سوریا که‌ یه‌کشه‌ممه‌ شه‌و بڵاوکرایه‌وه‌. وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، یه‌کێتی ئه‌وروپا و ژماره‌یه‌ک له‌ هێزه‌کانی تری ڕۆژئاوا داوایان له‌ به‌شار ئه‌لئه‌سد کردووه‌ ده‌ست له‌ کار بکێشیته‌وه‌.

دکتۆر سه‌عده‌دین موللا که‌ نوێنه‌ری 'پارتی یه‌کێتی کورد له‌ سوریا' له‌ ئه‌وروپایه‌ ده‌ڵێت هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا کاریگه‌ری چاکی به‌سه‌ر پڕۆسه‌ی لێک نزیکبونه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن ده‌بێت. ئه‌و هه‌روه‌ها ده‌ڵێت لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن ده‌بێت بایه‌خ به‌ گه‌لی کورد بدات و دیموکراتییه‌ت له‌م وڵاته‌ نایه‌ته‌ دی ئه‌گه‌ر کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی چاره‌سه‌ر نه‌کرێت. دکتۆر سه‌عده‌دین موللا ده‌ڵێت میلله‌ت و ئۆپۆزسیۆن ڕاناوه‌ستن تا حکومه‌ت نه‌ڕوخێنن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG