Accessibility links

شه‌ڕی هێزی پێشـمه‌رگه‌ی کوردستان له‌ دژی داعش

  • Salah Piroty

کۆمه‌ڵێک له‌ پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران 7ئاگوستی 2014ی زاینی

کۆمه‌ڵێک له‌ پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران 7ئاگوستی 2014ی زاینی

بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، "هێزەکانی هاوبەشی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە هێرشێکی هاوبەشدا، کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەکی سەرلە بەیانیی رۆژی هەینی رێکەوتی ١٧ی گەلاوێژی ١٣٩٣ی هەتاوی، لە هێرشێکی هاوبەشدا بۆ سەر چەکدارانی داعش لە گوندی ''چەم شۆڵە'' لە ناوچەی ''گەوێر'' توانییان زەبرێکی قورس لە چەکدارانی داعش بدەن، تێکیان بشکێنن و کۆنترۆڵی گوندەکە بە دەستەوە بگرن."

ڕۆسته‌م جه‌هانگیری ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حێزب له‌ وتووێژیکی له‌ گه‌ڵ به‌شی کوردی دا ده‌ڵیت که‌ پێشمه‌رگه‌کان له‌ ئه‌و هێڕشه‌دا سڵامه‌تن و هه‌روا به‌ وره‌یه‌کی به‌رز درێژه‌ به‌ خه‌بات له‌ دژی تێرۆرستانی داعش ده‌ده‌ن.

XS
SM
MD
LG