Accessibility links

په‌رله‌مانتار ناسک ته‌وفیق: دوای 23 ساڵ، شتێکی وا نه‌کراوه که جێگه‌ی دڵخۆشی هاوڵاتیانی هه‌ڵه‌بجه بێت

  • Ahmad Barzani

له کاتێکدا که زۆربه‌ی شار و شارۆچکه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق یادی کیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه ده‌که‌نه‌وه، په‌رله‌مانتارێکی هه‌ڵه‌بجه‌یی ده‌ڵێت دوای ده‌ربازبوونی بیست و سێ ساڵ به‌سه‌ر کیمابارانکردنی ئه‌و شاره "شتێکی زۆر نه‌کراوه که به‌رچاو بێت و به‌ردڵی هاوڵاتیانی هه‌ڵه‌بجه بگرێت و جێگه‌ی دڵخۆشی بێت."

له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریکا، ناسک ته‌وفیق، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت یادکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه له ڕێگای که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن و حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه "که‌مترین هۆکاره بۆ ناساندنی ئه‌و دۆسیه‌ و له‌بیرنه‌چونه‌وه‌ی."

شایانی باسه له رۆژی 16 ی ئاداری ساڵی 1988، نزیکه‌ی پێنج هه‌زار پـیاو، ژن و منداڵی کورد له هێرشی هێزه‌کانی سه‌دام حوسێن بۆ سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا کوژران.

بۆ بیستنی ده‌قی گفتوگۆی هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتار ناسک ته‌وفیق سه‌ر به لیستى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان ، فایلی ده‌نگی ژێره‌وه کلیک بکه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG