له وه‌تای خۆپیشاندانه‌کانی سوریا له مانگی 3 ی ڕابوردووه‌وه ده‌ستیپێکردووه ، به پێی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان 2200 که‌س به‌هۆی سه‌رکوتکردنه‌کانی ڕژێمی سوریا دژ به خۆپیشانده‌ران و جودابیران کوژراون. به‌ڵام هێشتاش ڕژێمی سوریا له سه‌ر ده‌سه‌ڵات ماوه‌ته‌وه. هاوکات ئاژانسی ده‌نگوباسی خوێندکارانی ئێران ISNA له زاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران علی ئه‌کبه‌ر ساڵحی ڕایگه‌یاندوه دروست بوونی بۆشایی به‌هۆی (نه‌مانی ) ڕژێمی سوریا ده‌رنجامی پێشبینی نه‌کراوی بۆ وڵاتانی دراوسێ و هه‌رێمه‌که لێده‌که‌وێته‌وه.
خه‌باتکار و کارداری بنکه له دوبه‌ی وه‌لید حاجی پێی وایه ژماره‌ی کوژراوه‌کان له‌لایه‌ن ڕژێمی سوریاوه زۆر له‌وه زیاتره که به‌ر ده‌ستی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که‌وتووه و ده‌شڵێت نزیکه‌ی 4 هه‌زار که‌س هه‌ر بێسه‌روشوێنن.
وه‌لید حاجی له میانه‌ی ئه‌م وتووێژه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکار موعته‌به‌ر شێراوانی ده‌ڵێت "به بڕوای من سه‌رکه‌وتن هه‌ر بۆ گه‌لان ده‌بێت ڕژێمه‌کان چاره‌نوسیان ڕۆشتنه".
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:25 خوله‌كه