شه‌ممه سوریا ڕایگه‌یاند له میانه‌ی وتووێژه‌کان له دیمه‌شق، سه‌رۆک به‌شار ئه‌سه‌د و ڕێبه‌ری کۆمکاری عه‌ره‌ب نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بی ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک' هه‌نگاوی پراکتیک' بۆ خێراکردنی پرۆسه‌ی چاکسازی له وڵاته‌که‌دا.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان موعته‌به‌ر شێروانی ئه‌م گفت و گۆیه‌ی سازداوه له گه‌ڵ میران کورد ئه‌ندامی ڕێکخراوی یه‌کیه‌تی گه‌نجانی کورد له سوریا-لقی قامیشلی که ده‌ڵێت پێشوازی له هه‌ر هه‌وڵێک ده‌کرێت بۆ ڕاوستاندنی کوشتن و زۆرداری. ئه‌و ده‌ڵێت ده‌بێت کۆتایی به شه‌ش مانگ ئه‌شکه‌نجه‌دان و ڕه‌گه‌ز په‌ره‌ستی له سوریا بهێندرێت. میران کورد داوای یارمه‌تی له هێزه‌کانی جیهان و ڕێکخراوه‌کانی مافه‌کانی مڕۆڤ ده‌کات.
به‌ڕێز میران کورد هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ڕێکخراوه‌که‌ی پێوه‌ندی به پارت و لایه‌نه‌کانی تری کوردی و ئۆپۆزسیونی سوریاوه هه‌یه. ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌م شۆڕشه، شۆڕشی گه‌نجانه و گه‌نجه کورده‌کانیش ئازادی و دێموکراسیان بۆ سوریا ده‌وێت. کورده‌کان ده‌خوازن مافی گه‌لی کورد له‌سه‌ر خاکی خۆیان له سوریا چاره‌سه‌ر بکرێت.