سه‌رکۆماری ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نژاد ناپه‌سندی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکای کرد وه‌ك گوتی 'ده‌نیای کێشاوه‌ته ناو قورو زه‌ڵکاو.' یه‌كشه‌ممه له رێ و ره‌سمێك به بۆنه‌ێ کردنه‌وه‌ی گه‌ره‌کی نوێ مهر له شاری نوێ هه‌شتگرد له که‌ره‌ج، ئه‌حمه‌دی نژاد له وتاری مشتومه‌رله‌سه‌ری وێرای په‌لاماردانی ئه‌مه‌ریکا گوتی" رێبه‌رانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌وه‌نده پر روون که هه‌ره‌شه‌مان لێ ده‌که‌ن، مردوو شۆر خۆتان، مێزتان و که‌له‌شتان ده‌گه‌ڵ خۆببات چونکه ته‌واوی ده‌نیاتان کێشاوه‌ته ناو قورو زه‌ڵکاو."
ئه‌حمه‌دی نژاد جارێکی تر گوتی کاربه‌ده‌ستان ئه‌مه‌ریکا به‌رپرسیاره‌ن له هێرشه تێرۆریستیه‌کانی یازده‌ێ سه‌پته‌مبه‌ری 2001 بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریکا. شایانی باسه، پێشتریش، ئه‌حمه‌دی نژاد له گوتاری ساڵانه‌ێ له ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ئه‌م جۆره تێبینیانه‌ێ داب‌و و گوتی"زۆربه‌ێ خه‌لکی جیهان" ده‌ڵێن ئه‌مه‌ریکا به‌رنامه‌ێ هێرشه‌کانی یازده‌ێ سه‌پته‌مبه‌ری 2001ی داره‌شتبوو، نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا و ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌رانی وڵاتانی ئه‌ۆروپا به نیشانی نارازی بوون له‌ۆ تێبینیانه، هۆڵی ئه‌نجومه‌نی گشتی یان به‌جێهێشت.
رۆژنامه‌وان مه‌سعود کوردپور ده‌ڵێت به‌کار هێنانی ئه‌م جۆره زمانه له لایه‌ن ئه‌حمه‌دی نژاد ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌ر ئه‌و سه‌زایانه‌ێ که‌ۆتۆنه سه‌ر ئه‌و کۆمه‌له که‌سانه له‌به‌ر پێ شێلکاری مافه‌کانی مرۆڤ و ده‌توانین بله‌ێن (کاربه‌ده‌ستان) له شه‌ر ده‌گه‌رێن چونکه کێشه‌کانی ناوخۆ که‌ۆتونه‌ته سه‌ریه‌ك بۆیه ده‌بێت دوژمنی ده‌ره‌کی پێدابکه‌ن تا هه‌مو کێشه‌کانی ناوخۆ پاساو بده‌نه‌وه و به‌سه‌ر ئه‌وی داسه‌پێنه‌ن.
شایانی باسه، به‌م دوواییانه، سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما فه‌رمانێـکی مۆرکرد بۆ سه‌پاندنی سـزا به‌سه‌ر 8 به‌رپـرسی ئێرانی‌دا له‌سه‌ر پـێشـێـلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی 2009 ی سه‌رۆکایه‌تی ئێران ئه‌وه‌ی ناکۆکی له‌سه‌ر که‌وته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن له کاتی ڕاگه‌یانده‌نی بڕیاره‌که گوتی به‌رده‌وامبوونی تێـکچوونی ڕه‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران وای له ئه‌مه‌ریکا کرد بڕیارێـکی وه‌ها بدات.
له نێو لیستی ئه‌و به‌رپرسـانه‌ی سـزاکانیان خراوه‌ته سه‌ر، فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسـدارانه محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری. ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌و هێزانه‌ی له ژێر فه‌رمانده‌ی ئه‌ودان ده‌سـتیان هه‌بووه له لـێدان و کوشتن و ده‌سـتگیرکردنی هه‌ڕه‌مه‌کی ئه‌و که‌سـانه‌ی به شێوه‌یه‌کی ئاشـتیخوازانه خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی‌یان کردووه له دژی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد له مانگی شه‌شی سـاڵی ڕابردوودا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:17خوله‌كه.