ئێران فه‌رمانی ده‌ستگیر کرد‌نی کوڕی سه‌رکۆماری پێشوو و به نفوز ئه‌کبه‌ر هاشمی ڕه‌فسنجانی داوه.
ده‌زگای ڕاگه‌یاند‌نی ئێران له زاری جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی دادوه‌ری ئیبراهیم ره‌ئیسی ڕایگه‌یاند که ئه‌و سێ شه‌ممه گوتی کاربه‌ده‌ستان مێهدی هاشمی ده‌ستگیر ده‌که‌ن هه‌ر که گه‌ڕایه‌وه ئێران.
هاشمی له به‌ریتانیا ژیاوه هه‌ر له پاش هه‌ڵبژارده‌نه مشتومه‌ڕ له‌رسه‌ره‌که‌ی سه‌رکۆماری ساڵی ڕابوردو. ئه‌و تاوانبار کراوه ڕۆڵی هه‌بووه له ڕێکخستنی خۆپێشاندانه جه‌ماوه‌ریه‌کان که تیادا ئۆپۆزسیۆن ئیدعای کرد فرت و فێڵ له ده‌نگدانه‌که‌دا کرابو.
کاربه‌ده‌ستان به توندی خۆنیشاندانه‌کانیان سه‌رکوت کرد و خه‌ڵکێکی زۆریان دادگایی کرد. کێشه له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان بوو به خراپترین ئاڵۆزی له‌وه‌تای شۆرشی ئیسلامی 1979.
به‌ڕێز ڕه‌فسنجانی ڕه‌خنه‌ی له حکومه‌ت گرت له پاش لێکدان و پێکداچونه‌کان.
له گفتوگۆی له‌گه‌ڵ هاوکارمان مۆعته‌به‌ر شێروانی، ڕۆژنامه‌وان مه‌سعود کوردپور ده‌ڵێت مێهدی هاشمی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری زانکۆی ئازادی ئیسلامیه که پاره‌یه‌کی زۆری هه‌یه ئه‌و پاره‌یه خه‌رجی هه‌ڵبژاردنه‌کان کراوه. و تاوانه‌کانی خراونه‌ته پاڵ هاشمی سیاسین و له ڕاستیدا ماڵین(دراوین).
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:51 خوله‌كه.