Accessibility links

نۆهه‌مین گه‌ڕی پارله‌مانی ئێران ده‌ست به‌کار بو

  • Motabar Shirwani

ڕۆژی دوشه‌ممه‌ عه‌لی لاریجانی کرا به‌ سه‌رۆکی کاتی پارله‌مانی نۆهه‌م. له‌ ده‌نگ دانێکدا، عه‌لی لاریجانی که‌ له‌ گه‌ڕی هه‌شته‌م بۆ چوارساڵان سه‌رۆکی پارله‌مان بوو به‌ 173 ده‌نگ بو به‌سه‌رۆکی کاتی پارله‌مان.

له‌م ڕاوه‌رگرتنه‌دا، 275 نوینه‌ر تێدا به‌شدار بون که‌ دوو که‌سیان پسوله‌ی سپییان هاویشته‌ ناو سندوقی ده‌نگدان. غوڵامعه‌لی حدادعادل تاکه‌ کاندیدی تر بۆ پۆستی سه‌رۆکاتی کاتی به‌ڵام به‌ لاریجانی دۆڕاند.

یه‌کێک له‌ شته‌ سرنج ڕاکێشه‌کان، هاتنی هاوکاتی سه‌رکۆمار مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نژاد و سه‌رۆکی مه‌سله‌حه‌تی نیزام هاشمی ره‌فسنجانی بۆ ناو هۆڵی پارله‌مان بوو.

مه‌سعود کوردپور ڕۆژنامه‌وان بنکه‌ له‌ ئێران له‌ وڵام به‌ چاوه‌ڕوانییه‌کانی خه‌ڵک له‌ پارله‌مانی نوێ ده‌ڵێت که‌ خه‌ڵکی ده‌خوازن چاودێری زیاتر بێت به‌ سه‌ر باری وڵات که‌ ئابورییه‌که‌ی زۆر خه‌راپه‌. دادگایی گه‌نده‌ڵی ئابوری به‌رده‌وام پێکده‌هێندرێن و ئه‌وه‌ نیشان ده‌دات چاودێری که‌م بۆته‌وه‌ له‌ لایه‌ن پارله‌مان بۆیه‌ش‌ ئه‌م بارودۆخه‌ پێکهاتووه‌. خه‌ڵکی چاوه‌ڕێ ده‌که‌ن پارله‌مان باری ئابوری چاک بکاته‌وه، به‌رنامه‌ دابڕێژێت و "پێش سه‌ره‌ڕۆیی حکومه‌ت بگرێت."

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG