Accessibility links

خالید خه‌یاتی ده‌رباره‌ی کۆبوونه‌که‌ی ڕێبه‌رانی عه‌ره‌ب ده‌دوێت

  • Motabar Shirwani

خالید خه‌یاتی ده‌رباره‌ی کۆبوونه‌که‌ی ڕێبه‌رانی عه‌ره‌ب ده‌دوێت

خالید خه‌یاتی ده‌رباره‌ی کۆبوونه‌که‌ی ڕێبه‌رانی عه‌ره‌ب ده‌دوێت

ڕێبه‌رانی عه‌ره‌ب له‌ میسر کۆبوونه‌ته‌وه بۆ تاووتوێ کردنی باری ئابوری و گه‌شه‌دانی هه‌رێمێک که‌ له‌ ئاکام خۆنیشاندان له‌ به‌رامبه‌ر بێکاری زۆر و گرانی، حکومه‌تی تونسی‌ ڕوخاند.

چاوه‌ڕێ ده‌کرێت ڕێبه‌ره‌کان له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ که‌ له‌ هاوینه‌هه‌واری شه‌رم ئه‌لشێخ به‌ڕێوه‌ده‌چێت پڕوگرامێکی 2 ملیار دۆلاری ڕابگه‌یه‌نن بۆ خۆڵقاندنی ئیش و کار و ده‌ست پێشخه‌ری بۆ کارداری بچوک له‌ سه‌رانسه‌ری وڵاتانی عه‌ره‌بدا.

کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌دواچوونی کۆبوونه‌وه‌ی یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ 2009 دا له‌ کوێت به‌ڕێوه‌چوو.

خالید خه‌یاتی ده‌رباره‌ی کۆبوونه‌که‌ی ڕێبه‌رانی عه‌ره‌ب ده‌دوێت

خالید خه‌یاتی ده‌رباره‌ی کۆبوونه‌که‌ی ڕێبه‌رانی عه‌ره‌ب ده‌دوێت

له‌ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ مۆعته‌به‌ر شێروانی، دکتۆر خالید خه‌یاتی پسپۆری زانسته‌ سیاسیه‌کان له‌ زانکۆی لیشوپینگی سوید ده‌ڵێت: ئه‌مڕۆ به‌ گشتی باری ئابوری جیهان ڕه‌خنه‌هه‌ڵگره‌، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و باره‌ سیاسیه‌ ئابورییه‌ی که‌ ئه‌مڕۆ له‌ دونیادا هه‌یه‌ که‌ ئه‌ویش له‌سه‌ر پێگه‌ی ئابوری 'نیولیبرالیزمه‌' ده‌ڕواته‌ پێش. واته‌ هه‌ر که‌سێک به‌ حاڵی خۆی ره‌ها کراوه‌ که‌ چاک یا خه‌راپ بتوانێت خۆی ئیداره‌بکات. ئه‌و ده‌ڵێت به‌ڵام دونیای عه‌ره‌ب مه‌سه‌له‌یه‌کی زۆر تایبه‌تیه‌، واته‌ ئه‌و پێشنیازه‌ی له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ دراوه‌ که‌ 2 ملیار دۆلار ته‌رخان بکرێت بۆ باشترکردنی باری ئابوری په‌یوه‌ندی به‌ ڕاپۆرتی گه‌شه‌دانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان هه‌یه‌ که‌ تێدا باس ده‌کرێت 140 ملیون مرۆڤ له‌ ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین.

له‌ وه‌ڵام ئه‌و پرسیاره‌ که‌ باشه‌ ئه‌وه‌ی له‌ تونس ڕوویدا چ کاریگه‌ری به‌سه‌ر باری وڵاتانی ده‌وروبه‌ر ده‌بیت؟ دکتۆر خه‌یاتی ده‌ڵێت: من پێموایه‌ نمونه‌ی تونس نمونه‌ی ده‌سپێک و یه‌که‌مه‌ که‌ له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بیشدا ده‌تواندرێت به‌ وه‌ڕێ خستنی بزوتنه‌وه‌یه‌ک له‌ بنه‌وه‌ڕا له‌ ڕاستی دا ڕه‌وتی دیموکراسی و دیموکراسیخوازی له‌و وڵاتانه‌ش به‌ هێز بێت. ئه‌و کاریگه‌ریه‌ هه‌ر ئێستا له‌ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر یه‌کجار زۆره‌ و ئه‌و نیگه‌رانیه‌ش له‌ لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ به‌سه‌رهاتێکی وه‌ک بن عه‌لی سه‌رۆک کۆماری تونسیان به‌سه‌ر بێت، ئه‌ نیگه‌رانیه‌ زۆر به‌رچاو و سه‌ره‌نج ڕاکێشه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG