هه‌ردوو سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کۆبونه‌وه‌یه‌کیان گرێدا بۆ تاووتوێ کردنی پرسی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستانی عێراق. ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێم، کاردۆ مه‌حه‌مه‌د پیرداود، ده‌ڵێت پێوسته حکومه‌ت روونکاری زیاتر بدات له‌سه‌ر کێشه‌ی نه‌وت و چۆنیه‌تی دابه‌شکردنی و چۆنیه‌تی به‌هێزکردنی ژێرخانی کوردستان.
له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی، په‌رله‌مانتاری سه‌ر به لیستی گۆڕان هه‌روه‌ها گوتی "زۆر جار به‌رپرسه‌کانی حکومه‌ت راگه‌یاندنی دژ به یه‌ک ده‌ده‌ن سه‌باره‌ت به پرسێك که په‌یوه‌ندی به حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه هه‌یه."
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه, ده‌سته چه‌پ, گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 4:20 خوله‌که.