Accessibility links

بایزیدی:ناکرێت ئیران وه‌ک هاوکارێک بۆ به‌ره‌ی دژی داعش بێت

  • Salah Piroty

Salah Bayazidi سه‌لاح بایه‌زیدی

Salah Bayazidi سه‌لاح بایه‌زیدی

ئه‌مه‌ریکا نایه‌وێت ئیران به‌شداری له‌ ئه‌و شه‌ڕه‌دا بکات. له‌ ئه‌وه‌ش زیاتر، وڵاتانی عه‌ڕه‌بیش که‌ ئێران وه‌ک دوژمنی سه‌ره‌کی خۆیان سه‌یر ده‌که‌ن نایانه‌وێت ئێران له‌ ئه‌و هاوبه‌ندی یه‌ دابێت.

ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران دژایه‌تی خۆیان له‌ گه‌ڵ هێرشی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانانی بۆ سه‌ر حکومه‌تی ئیسلامی عێڕاق و شام ناسراو به‌ "داعش" ده‌رده‌بڕن.

له‌ وتووێژێکی له‌ گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا، کاک سه‌لاح بایزیدی، نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران پێی وایه پشتیوانی کۆماری ئیسلامی له‌ رژیمی ئه‌سه‌د و ناردنی هێزی سوپای پاسداران بۆ سوریا، ئه‌گه‌ر به‌ شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆش بێت، بۆته‌‌ هۆکارێک بۆ دروست بوونی داعش. هه‌روه‌ها پشتیوانی ئێران له‌ حکومه‌تێکی توندڕه‌وی شیعه‌ له‌ عێراق و له‌ په‌راوێزخستنی سونه‌ میانه‌ڕه‌وه‌کان بۆته‌ هۆکاریک بۆ درووست بوونی ڕێکخراوێکی توندڕه‌وی سونی به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ ئه‌و وڵاته‌.

کاک سه‌لاح شی ده‌کاته‌وه‌، هه‌ر له‌ به‌ر ئه‌و کردارانه‌ی کۆماری ئیسلامی ناکرێت بۆ ڕۆژئاوا وه‌ک هاوکارێک له‌ دژی داعش بێت. بۆیه‌شه‌ ئه‌مه‌ریکا نایه‌وێت ئیران به‌شداری له‌ ئه‌و شه‌ڕه‌دا بکات. له‌ ئه‌وه‌ش زیاتر، وڵاتانی عه‌ڕه‌بیش که‌ ئێران وه‌ک دوژمنی سه‌ره‌کی خۆیان سه‌یر ده‌که‌ن نایانه‌وێت ئێران له‌ ئه‌و هاوبه‌ندی یه‌ دابێت.

به‌ڕێز بایزیدی پێی وایه‌ بۆی هه‌یه‌ ئێران هه‌وڵ بدات که‌ نه‌هێڵێ حکومه‌تی تازه‌ پێک هاتووی عێڕاق سه‌رکه‌وتووبیت و هه‌روه‌ها درێژه‌ش به‌ پشتیوانی له‌ حکومه‌تی ئه‌سه‌د ده‌دات.

XS
SM
MD
LG