له ڕۆژی چوارشه‌ممه له میانه‌ی دانیشتنێکی په‌رله‌ماندا فراکسیۆنی گۆڕان یاداشتنامه‌یه‌کی پیشکه‌ش سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان کرد که تیایدا چه‌ند خاڵێکی خستۆته‌ڕوو که بریتییه له چاره‌یه‌كی ریشه‌یی ئه‌و قه‌یرانه سیاسییه‌ی كه سه‌رچاوه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی له‌مجۆره‌یه و هه‌روه‌ها له خاڵی دووه‌میاندا داوا ده‌که‌ن متمانه له کابینه‌ی ئێستای حکومه‌ت بسه‌نرێته‌وه‌و حکومه‌تێکی کاتی پێک‌بێت و هه‌ڵبژاردندی به‌ر وه‌خت ئه‌نجام بدرێت. له‌م باره‌یه‌وه هاوکارمان هێرۆ زه‌نگه‌نه وتووێژێکی له‌گه‌ڵ پێشه‌وا تۆفیق ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان له سه‌ر لیستی گۆڕان ساز داوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی6:06 خوله‌که.