Accessibility links

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و عادل عه‌بدولمه‌هدی کۆده‌بنه‌وه‌

  • Motabar Shirwani

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ جێـگری سه‌رۆکی عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی، یه‌کشه‌ممه‌ 12 ی نۆی 2010

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ جێـگری سه‌رۆکی عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی، یه‌کشه‌ممه‌ 12 ی نۆی 2010

یه‌کشه‌ممه‌، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌ هاوینه‌هه‌واری سه‌ڵاحه‌دین چاوی به‌ جێگه‌ری سه‌رۆکی عێراق و کاندیدی ئیتیلافی نیشتیمانی عادل عه‌بدولمه‌هدی که‌وت. له‌و باریه‌وه‌ فه‌یسه‌ل ده‌باغ راوێژکاری راگه‌یاندنی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت له‌ دیداره‌که‌دا ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا سه‌باره‌ت به‌ گرنگترین گۆڕانکاری و پێشهاته‌ سیاسیه‌کانی سه‌ر گۆڕه‌پانی عێراق و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که‌ له‌ ئارادان نێوان کوتله‌ سیاسیه‌کانی وڵات بۆ پێکهێنانی حکومه‌تێکی هاوبه‌شی نیشتیمانی که‌ بتوانێت ئامانج و ئاواتی پێکهاته‌ و کوتله ‌سیاسیه‌ کارگه‌ره‌کان له‌خۆ بگرێت. هه‌روه‌ها ته‌کید له‌ په‌له‌کرده‌ن بۆ پێكهێنانی حکومه‌تی ئاینده‌ و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌کانی به‌رده‌می کرا.

ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیه‌‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ده‌قی گفت و گۆکه‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی 3:15 خوله‌که.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG