Accessibility links

په‌رله‌مانتار دلێری مه‌حمود به‌گ بڕیارێکی وه‌زیری نه‌وتی عێراقی به ناده‌ستوری ناوده‌بات

  • Ahmad Barzani

په‌رله‌مانتار دلێری مه‌حمود به‌گ بڕیارێکی وه‌زیری نه‌وتی عێراقی به ناده‌ستوری ناوده‌بات

په‌رله‌مانتار دلێری مه‌حمود به‌گ بڕیارێکی وه‌زیری نه‌وتی عێراقی به ناده‌ستوری ناوده‌بات

وه‌زیری نه‌وتی عێراق حوسێن شه‌هرستانی و وه‌زیری ووزه‌ی تورکیا رێکه‌وتنێکیان مۆر کرد بۆ نوێکردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی باکوری عێراق به رێگای تورکیا بۆ ماوه‌ی 15 ساڵی تر. به‌پێی لێدوانه‌کانی ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، ئه‌م رێکه‌وتنه خالێک به‌خۆوه ده‌گرێت که رێگه‌ نادات به هه‌نارده‌کردنی نه‌وت و گازی هه‌رێم به‌ رێگای تورکیا، به‌‌بێ ره‌زامه‌ندی به‌غدا.

له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ل هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی، په‌رله‌مانتاری هه‌رێمی کوردستان دلێری مه‌حمود به‌گ ده‌ڵێت ئه‌م بڕیاره‌ی وه‌زیری نه‌وت مه‌به‌ستێکی سیاسی هه‌یه و کارێکی نا ده‌ستوریه‌. په‌رله‌مانتار دلێر هه‌روه‌ها ده‌ڵێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌رێم له‌سه‌ر نه‌‌وت، وا باشتره که په‌نا ببردرێته به‌ر دادگای فێدرالی.

ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆ‌که‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی 5:42 خوله‌که‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG