له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که هێزی پێشمه‌رگه چووه‌ته ناوچه جێناکۆکه‌کانی پارێزگای دیاله و به‌تایبه‌تی ناوچه‌کانی جه‌له‌ولا و سه‌عدیه و خانه‌قین ، به‌ڵام پێناچێت هێشتاش به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو ڕه‌وشی ئه‌و ناوچانه سه‌قامگیر بوبێت.
ئه‌مه‌ل شوکر ته‌یب، ئه‌ندامی پێشوی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی له ناوچه‌کانی پارێزگای دیاله به‌رامبه‌ر پێکهاته‌ی کوردی ده‌کرێت ، چاوه‌ڕوانکراوبوون له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ی هه‌ر له ساڵی 2008 ه‌وه ژماره‌یه‌ک عه‌شره‌ت کۆنترۆڵی هێزه ئاسایشیه‌کانی پارێزگاکه‌یان کردووه و به‌رنامه‌و ڕه‌فتاریان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دیار بووه.
خاتو ئه‌مه‌ل ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر له ئێستادا به‌ندی 140ی ده‌ستوری عێراق جێبه‌جێبکرێت ، هیچ جێی خۆی ناگرێت له ناوچه جێناکۆکه‌کانی پارێزگای دیاله‌دا چونکه وه‌ک ده‌ڵێت ژماره‌ی دانیشتوانی کورد به شێوه‌یه‌کی زۆر که‌می کردووه.
له گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، ئه‌م ئه‌ندامه‌ی پێشوی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله ده‌شڵێت تا ئێستا نه‌توانراوه ئه‌و کوردانه‌ی له ساڵی 1974 ه‌وه ناچار کران زێدی خۆیان جێبهڵن، بگه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ شوێنی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 25:31 خوله‌که.