Accessibility links

دکتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر ده‌ڵێت پرسی دابه‌شکردنی پۆسته سیادیه‌کان تا راده‌یه‌ک یه‌ک لا بۆته‌وه

  • Ahmad Barzani

لایه‌نێک له کۆبونه‌وه‌ی سه‌رانی عێراق له هه‌ولێر.

لایه‌نێک له کۆبونه‌وه‌ی سه‌رانی عێراق له هه‌ولێر.

کۆبونه‌وه‌ی رێبه‌رانی عێراقی له به‌غدا به‌رده‌وامه بۆ پێکهێنانی حکومه‌تێکی نوێ، هه‌شت مانگ دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له‌و وڵاته‌دا.

کۆبونه‌وه‌کانی رۆژی چوارشه‌ممه له ماڵی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له به‌غدا به ئاماده‌بوونی سه‌رۆک لیسته براوه‌کانی هه‌ڵبژاردن و سه‌رۆکی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی و سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی به‌رێوه‌ چوو.

له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، دکتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت پرسی دابه‌شکردنی پۆسته سیادیه‌کان تا راده‌یه‌ک یه‌ک لا بۆته‌وه.

له‌ گفتوگۆیدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی، دکتۆر ئه‌حمه‌د هه‌روه‌ها وتی که لایه‌نه‌کان چاوه‌ڕوانی لیستی ئه‌لعراقیه‌ن که بڕیاری به‌شداری کردن یان به‌شداری نه‌کردن له حکومه‌تی داهاتوو بدات.

بۆ بیستنی ده‌قی گفتوگۆکه، فایلی ده‌نـگی لای سه‌ره‌وه‌ ده‌سته‌ چه‌پ کلیک بکه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG