Accessibility links

دکتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر: له‌به‌ر ناکۆکی سیاسی، پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسه‌ته ستراتیژیه‌کان دوا خراوه

  • Ahmad Barzani

ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆکی لیستی ئه‌لعراقیه.

ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆکی لیستی ئه‌لعراقیه.

ئه‌یاد عه‌لاوی ، سه‌رۆکی لیستی عێراقیه‌، هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوێست وه‌رگرتن ده‌کات ئه‌گه‌ر گشت خاڵه‌کانی ڕێکه‌وتنی هه‌ولێر به‌ ته‌واوی جێبه‌جێ نه‌کرێن.

به‌رێز عه‌لاوی هه‌روه‌ها سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی کردو له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی کۆبووه‌وه. به‌پێی په‌یامێکی ماڵپه‌ری سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا " تاووتوێكردنی فایلی ئەنجومەنی سیاسەتە ستراتیژییەكان و رۆڵی ئەو ئەنجومەنه لە پشتگیریكردن و پێشخستنی ئەدای حكومەت و پێویستی جێبەجێكردنی رێككەوتنەكانی نێوان لایەن و كوتلە سیاسییەكان تەئكیدیان لێ‌ كرایەوە."

به‌پێی رێکه‌وتنی نێوان هێزه سیاسیه‌کانی عێراق، ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژیه‌کان ده‌کات.

له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، دکتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، شاره‌زای سیاسی و ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت، له‌به‌ر ناکۆکی سیاسی پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسه‌ته ستراتیژیه‌کان دواخراوه.

حاکم ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت خاڵی سه‌ره‌کی ناکۆکی نێوان لیسی ئه‌لعراقیه‌ و هاوپه‌یمانی نیشتیمانی شیعه‌کان ئه‌وه‌یه که ئایا ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکاری ده‌بێت وه‌یا ته‌نیا ئه‌نجومه‌نێکی راوێژکاری ده‌بێت.

بۆ بیستینی ده‌قی گفتوگۆی هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی له‌گه‌ڵ دکتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، فایلی ده‌نگی ژێره‌وه‌ وه‌یا لای چه‌پی ئه‌م په‌ڕه کلیک بکه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG