Accessibility links

بومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.8 لە نزیک دورگەیەکی ئەندەنوسیا دەدات


دەزگای چاودێری جیۆلۆجی ئەمەریکا دەڵێت ئەمڕۆ چوارشەممە بومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.8 پلە بە پـێوەری ڕێختەر لە نزیک دورگەی سومەترەی ڕۆژئاوای ئەندەنوسیای داوە و کاربەدەسـتانی خۆجێی ئاگاهیان داوە لە مەترسی ڕوودانی سوونامی لە کەنارەکانی دورگەکە.

دەزگاکە دەشڵێت لە نێو ئاوی دەریا بووە لە قۆڵایی 24 کیلۆمەتر لە باشوری ڕۆژئاوای دوەرگەی سومەترە لە دوری سەدان کیلۆمەتر لە شاری پادانگی سەر کەناری دەریا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا شارەکەی هەژاندووە.

پەیامنێری فڕانس پـرێس لە پادانگ دەڵێت خەڵکی بە پەلە لە ماڵ و شوێنە گشـتیـیەکان هاتوونەتە سەر شەقامەکان و مەترسیـیان هەیە سونامی ڕووبدات و شەپـۆلی گەورەی ئاو لە شارەکەیان بدات.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زیانێـکی ئاکامی بومەلەرزەکە ڕانەگەیەندراوە.

XS
SM
MD
LG