بڕیاره سه‌رۆکی ئه‌نده‌نوسیا سیسیلیۆ بامبانگ سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه‌ی نزیک سومه‌تره بکات که به‌ر زیانی بومه‌له‌رزه‌ی سونامی ئه‌م هه‌فته‌یه که‌وتوون و تیایاندا ژماره‌ی کوژراوان گه‌یشـتۆته 343 که‌س و پـێشـبینیش ده‌کرێت ڕوو له زیادبوون بکات.
کاربه‌ده‌سـتانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی کاره‌سات له ئه‌نده‌نوسیا ده‌ڵێن ته‌رمی زیاتر له که‌ناره‌کانی دورگه‌کانی مێنتاوای نزیک که‌ناری ڕۆژهه‌ڵاتی سۆمه‌تره دۆزراونه‌ته‌وه.
ده‌سته‌کانی فریاگوزاری به دوای به لای که‌م 338 که‌سی بێ سه‌روشوێندا ده‌گه‌ڕێن که له‌وه‌تای ڕوودانی سونامی به به‌رزایی 3 مه‌تر به‌سه‌ر ئه‌و دورگانه‌دا له ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوودا نه‌بینراون و سونامیـیه‌که چه‌ندان گوندیشی کاول کردووه.
له‌به‌ر که‌ش و هه‌وای نا له‌بار زۆربه‌ی فریاگوزاران نه‌یانتوانیبوو شوێنی ڕووداوه‌که پـێداویستی و کۆمه‌ک بگه‌یه‌نه لێقه‌وماوان هه‌تا ڕۆژی چوارشه‌ممه.
شه‌پۆله‌کان به خێرایـیه‌کی ئێجگار زۆر هه‌ڵیان دابوو پاش ڕوودانی بومه‌له‌رزه‌یه‌ک به‌هێزی 7.7 پـێوانه‌ی بومه‌له‌رزه.