ده‌زگای ئه‌مه‌ریکایی بۆ چاودێری جیۆلۆجی USGS ده‌ڵێت بومه‌له‌رزه‌یه‌ک به گوڕی 8.6 به پـێوه‌ری ڕێخته‌ر له که‌ناره‌کانی باکوری ڕۆژئاوای ئه‌نده‌نووسیای داوه و ئێسـتا مه‌ترسی هه‌یه سونامی له ناوچه‌کانی سه‌ر ئۆقیانوسی هیندی بدات.
بومه‌له‌رزه‌که له ناوچه‌یه‌کی داوه که نزیکه‌ی 430 کیلۆمه‌تر له باشوری ڕۆژئاوای باندا ئاچێـیه‌وه دوره که پایته‌خت و گه‌وره‌ترین شـاری هه‌رێمی ئاچێـیه. مه‌زه‌نده ده‌کرێت بومه‌له‌رزه‌که له قوڵایی 22 کیلۆمه‌تر ڕوویدابێت. پاش نزیکه‌ی دوو کاتژمێر USGS ڕایگه‌یاند که‌وا بومه‌له‌رزه‌یه‌کی دیکه به گوڕی 8.2 له ناوچه‌که‌ی داوه‌ته‌وه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له سـاڵی 2004 بومه‌له‌رزه‌یه‌ک به گوڕی 9.1 له ناوچه‌ی دورگه‌کانی سۆمه‌تره‌ی نزیک ئه‌م شوێنه‌ی ئێسـتای دابوو و بووه مایه‌ی ڕوودانی سونامیـیه‌ک له ئۆقیانوسی هیندی له ئاکامدا نزیکه‌ی 230 هه‌زار که‌س گیانیان له‌ده‌ست دا که نزیکه‌ی نیوه‌یان له هه‌رێمی ئاچێ بوون.
ئه‌م بومه‌له‌رزه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ له هه‌مان قوڵایی بومه‌له‌رزه‌که‌ی سـاڵی 2004 دا بووه. هه‌واڵیش هه‌ن ده‌ڵێن له سنگافورا و تایله‌ند و هیندسـتان هه‌ست به بومه‌له‌رزه‌که کراوه.
ناوه‌ندی ئاگاهی سونامی له ئۆقیانوسی ئارام ئاگاهی به 28 وڵاتی سه‌ر ئۆقیانوسی هیندی داوه له مه‌ترسی ڕوودانی سونامی. هاوکات ده‌ڵێن شه‌پـۆلێـکی ئاو به به‌رزی 30 سانتیمه‌تر له نزیک ناوچه‌کانی ئاچێوه به‌دی کراوه.