له باکوری هیندسـتان شه‌مه‌نده‌فه‌رێـک له ڕێـڕه‌وی خۆی ده‌رچووه و له ئاکامدا چه‌ند فارگۆنێـکی وه‌رگه‌ڕاون و بووه‌ته مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی به لای که‌م 31 که‌س و برینداربوونی 100 که‌سی دیکه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ڕۆژی یه‌کشه‌ممه کاتێـک شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که له شـاری هاورا به‌ره‌و شـاری نیو ده‌لهی به‌ڕێکه‌وتبوو له نزیک شاری فه‌تاح‌پـور له ویلایه‌تی ئوتار برادیش 12 فارگۆنی له ڕێڕه‌وه‌که‌ی ده‌رچووه.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هۆکاری ڕووداوه‌که نه‌زانراوه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه هێڵی ئاسنی شه‌مه‌نده‌فه‌ری هیندسـتان یه‌کێکه له گه‌ورترین هێڵه‌کانی جیهان و به‌رده‌وام ڕووداوی له‌سه‌ر ده‌بێت به‌هۆی باری خراپـی هێڵه‌کان و هه‌ڵه‌ی مرۆیی.