به‌ره به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه فڕۆکه‌یه‌کی جۆری بۆینگی 737 ی هێڵی ئاسـمانی هیندسـتان له ده‌می هه‌وڵی نیشـتنه‌وه‌ی له فڕۆکه‌خانه‌یه‌کی باشوری هیندسـتان له ڕێڕه‌وی نیشـتنه‌وه‌که‌ی ده‌رده‌چێت و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 159 که‌س گیانیان له‌ده‌سـت ده‌ده‌ن.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن 8 که‌س که له ڕووداوه‌که ڕزگاریان بووبوو به په‌له گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشـخانه، به‌ڵام تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه یه‌کێـکیش له‌و هه‌شت که‌سه گیانی له‌ده‌سـت داوه. فڕۆکه‌که له دوبه‌یـیه‌وه به 160 نه‌فه‌ر هه‌سـتاوه که هه‌ر هه‌موویان هیندی بوون و هه‌روه‌ها 6 که‌سی تاقمی فڕۆکه‌که‌شی تێدابووه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن فڕۆکه‌که له‌و ده‌مه‌ی هه‌وڵی داوه له فڕۆکه‌خانه‌ی مانگه‌لور له ویلایه‌تی کارناتاکا بنیشێته‌وه له ڕێـڕه‌وی نیشـتنه‌وه‌که‌ی لایداوه و وه‌رگڕاوه و پاشـان تێـکشـکاوه و ئاگری تێبه‌ربووه.
وه‌زیری کاروباری فڕینی سڤیلی پرافول پاته‌ڵ پاش نیوه‌ڕۆی شه‌ممه گوتی هه‌موو پاشـماوه‌ی فڕۆکه‌که ئێسـتا له‌به‌رده‌سـتدایه و لێـکۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌که ده‌سـتیپـێـکردووه. کارمه‌ندانی فریاکه‌وتن هێشـتا له هه‌ڵـگرتنه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانیـیه‌کان به‌رده‌وامن.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌شڵێن خراپی ئاسـتی بینین و بارانبارین له ناوچه‌که ڕه‌نگه هۆکارێـک بووبن بۆ ڕووداوه‌که. ڕێڕه‌وی نیشـتنه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی مانگه‌لور ده‌که‌وێته سه‌ر به‌رزایی گردێـک و به‌وه‌ش ناسراوه که نیشـتنه‌وه له‌سه‌ری کارێـکی سه‌خته.