وه‌زیرانی به‌رگری هندستان و پاکستان کۆبونه‌وه‌یه‌کی دوو ڕۆژی ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر که‌م کردنه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کانیان له‌سه‌ر چیای سه‌هۆڵبه‌ندانی سیاچین، که به‌رزترین مه‌یدانی جه‌نگه له جیهاندا.
ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ی که به‌شێکه له دیالۆگی ئاشتی نێوان هه‌ردوو وڵاتی دراوسێی نه‌یاری له‌مێژینه‌ی یه‌کتر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ده‌ستیپێکرد.
شاره‌زایانی له‌شکری ده‌ڵێن کهشو هه‌وای خراپی سیاچین و هه‌ره‌س هێنانی به‌فر له گولله زیاتر خه‌ڵک ده‌کوژێت.
هندستان بڕیاریدا به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر کۆبونه‌وه‌که سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له هه‌فته‌ی ڕابوردوو له دادگیای شیکاگۆ ئه‌مه‌ریکاییه‌کی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک پاکستانی گه‌واهی دا که موخابه‌راتی پاکستان ده‌ستیان هه‌بووه له هێرشه تیرۆرستییه‌که‌ی ساڵی 2008 بۆ سه‌ر شاری مۆمبای له ئاکامدا 166 که‌س کوژران.
هندستان وتووێژه‌کانی ئاشتی دوابه‌دوای ئه‌و هێرشه‌ی مۆمبای ڕاگرت، به‌ڵام هه‌ردوو وڵاتی خاوه‌ن چه‌کی ناو‌کی هه‌نگاوی گرنگیان ناوه بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی.
هندستان پاکستان به تاوانبار ده‌زانێت بۆ داڵده‌دانی ئه‌و تیرۆرستانه‌ی که هێرشه‌که‌ی مۆمباییان ئه‌نجام دا.
شایانی باسه هندستان و پاکستان له ساڵی 1947 وه 3 جار شه‌ڕیان کردووه.