هیندستان ئه‌مڕۆ رێوڕه‌سمی دووهه‌مین ساڵیادی هێرشه تیرۆریه‌کانی ساڵی 2008 ده‌گێڕێت، ئه‌وانه‌ی کرانه سه‌ر شاری مۆمبای و کوژرانی 166 که‌سی لێکه‌وته‌وه.
ئه‌مڕۆ له میانه‌ی رێوڕه‌سمێکدا، هێزه‌کانی پۆلیس و ئاسایشی هیندی ئه‌وانه‌ی به‌شداریان له شه‌ڕه‌کاندا له‌گه‌ڵ چه‌کدارانی ئیسلامی کردبوو، ئه‌و هێزانه ئه‌مڕۆ رێپێوانێکی نمایشیان له شاری مۆمبای سازکرد. هاوکات هاوڵاتیانیش به‌نیازبوون له‌و دوو ئوتێله گران‌به‌ها و له ئیستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و چێشتخانه و هه‌روه‌ها له کنیشتێـکی جوله‌که‌کان گردببنه‌وه، ئه‌وانه‌ی کرابوونه ئامانجی هێرشه‌کانی جه‌کدارانی ئیسلامی.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه له کۆی ئه‌و 10 چه‌کداره‌ی هێرشه‌کانیان ئه‌نجامدابوو 9 چه‌کداریان کوژران. هاوکات ده‌هه‌م تێرۆریستی زیندوماوی په‌لاماره‌کان ده‌ستگیرکرا و حکومی مه‌رگ دراوه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، هیندستان دوێنێ نووسراوێکی دپلۆماتی پێشکه‌ش به باڵیۆزخانه‌ی پاکستان له نیو ده‌لهی کرد و تێـیدا پاکستان به ڕاگرتنی دادگایکردنی ئه‌و 7 پاکستانیـیه تۆمه‌تبارده‌کات، ئه‌وانه‌ی به تۆمه‌ته‌کانی پلانرێژی هێرشه‌کانی کرانه سه‌ر مۆمبای ده‌ستگیرکرابوون.
هه‌رچه‌نده کاربه‌دستانی پاکستانی په‌یمانی هاوکاریکردنیان له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا داوه، به‌ڵام لێپرسراوانی هیندستان له مێژه پاکستانیان تۆمه‌تبارکردووه به دواخستنی دادگایی‌کردنی ئه‌و7 ده‌ستگیرکراوانه‌ی ئاماژه‌مان پێدان .
هاوکات گروپی له‌شکر ئه‌لتیبه‌ی بنکه له پاکستان به ئه‌نجامدانی هێرشکردن تۆمه‌تبار ده‌کرێن.