تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه کارمه‌ندانی فریاکه‌وتن هێشـتا سه‌رقاڵی گه‌ڕانن به دوای زیندوو ماوان له نێو داروپه‌ردوی باڵه‌خانه‌یه‌ک له هیندسـتان که به لایه‌نی که‌م 66 که‌سی تێدا گیانیان له‌ده‌سـتدا.
کاربه‌ده‌سـتان له نیوده‌لهی ده‌ڵێن بڕواده‌کرێت به لایه‌نی که‌م 30 که‌س له ژێر داروپه‌ردوی باڵه‌خانه‌که قه‌تیس مابن. نزیکه‌ی 80 که‌سی دیکه چاره‌سه‌ری بۆ برینه‌کانیان کراوه.
ئه‌م باڵه‌خانه پـێنج نهۆمیـیه‌ی ناوچه‌ی لاتلیتای شـاری نیوده‌لهی شه‌وی دووشه‌ممه داڕما.
سه‌ره‌تا کاربه‌ده‌سـتان گوتیان باڵه‌خانه‌که به‌هۆی بارانه وه‌رزیـیه نائاسایـیه‌کانی ئه‌مسـاڵ بناغه‌که‌ی لاواز بووه. به‌ڵام پاشان هه‌ندێک کاربه‌ده‌سـتی دیکه خاوه‌نی باڵه‌خانه‌که‌یان گوناهبارکرد به‌وه‌ی نهۆمی زیاده‌ی به شێوه‌یه‌کی نا یاسایی له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌که دروسـتکردووه که بووه‌ته مایه‌ی بێ هێزبوونی ته‌واوی باڵه‌خانه‌که.