چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه دادگایه‌کی هه‌رێمی (ئوتار پرادیش)ی هندستان بڕیار له سه‌ر ئه‌وه بدات که کۆنتڕۆڵی ئاسه‌واری مزگه‌وتێکی وێران بوو له شاری (ئایۆدیا) بدات به ده‌ست موسوڵمانه‌کان یاخود هندۆسه‌کان.
هندستان به‌ده‌یان هه‌زار کارمه‌دنی ئاسایشی له ئاماده‌باشی داناوه بۆ ڕێگاگرتن له هه‌ر جۆره توندوتیژییه‌کی ئاینی له پاش بڕیاره‌که‌ی دادگا.
توندڕه‌وه هندۆسه‌کان له ساڵی 1992 دا مزگه‌وتێکی سه‌ده‌ی 16یه‌میان له‌و شوێنه دا سوتاند و گوتیان ئه‌و مزگه‌وته به هه‌ڵه له شوێنی له دایکبونی خوداوه‌ندێکی هندۆس دروست کراوه.
ئه‌و ڕوداوه‌ش بو به‌هۆی ئاژاوه‌یه‌کی گه‌وره له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌داو زیاتر له 2 هه‌زار که‌سیشی تێدا کوژران.