وه‌زیری ناوخۆی هیندسـتان ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتداران له‌و بڕوایه‌دان ئه‌و ته‌قینه‌وه یه‌ک به دوای یه‌کانه‌ی له مۆمبای ڕوویانداوه و له ئه‌نجامیاندا به لای که‌م 21 که‌س کوژراون، هێرشی هه‌ماهه‌نگبوون که له لایه‌ن تێرۆرسـتانه‌وه کراون.
وه‌زیری ناوخۆ پـی چیدامبارام داوای له خه‌ڵـکی کرد هێمنی ڕابگرن، پاش ئه‌وه‌ی سێ ته‌قینه‌وه‌ی جودا جودا ئێواره‌ی چوارشه‌ممه له مۆمبای پایته‌ختی بازرگانی هیندسـتان ڕوویان دا. وه‌زیری ناوخۆ گوتیشی زیاتر له 100 که‌سی دیکه برینداربوون.
پـۆلیس ده‌ڵێت دوو له ته‌قینه‌وه‌کان له باشوری شـاره‌که له نزیک ته‌خته شـانۆیه‌کی ئۆپـرا و بازاڕێـکی زێڕ به ناوی زافیر بازاڕ ڕوویانداوه. ته‌قینه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ش له ناوچه‌ی قه‌ره‌باڵغی دادار له ناوه‌ندی شـاره‌که بووه.
به‌رپـرسی پـۆلیس له مۆمبای ئاروپ پاتنایک به په‌یامنێرانی گوت تیمه‌کانی پـوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نی بۆ ناوچه‌که ڕه‌وانه‌کراون. به‌ڵام هیچ لێـدوانێـکی نه‌دا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی زانیاری هه‌واڵگری هه‌بووه سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ڕوودانی هێرشێـکی تێرۆرستی یان نا.