Accessibility links

خنکانی 146 کۆچبەر و ڕزگاربوونی گەنجێک لە دەریای ناوەڕاستدا ترسی لێدەکەوێتەوە


ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران وتی تەنها کوڕێک ڕزگاری بووە لەو بەلەمەی کە 146کۆچبەری هەڵگرتووە و هەموو بەلەمەکە و هەرچی تیای بووە نقوم بووە بێجگە لەو کوڕە.

کەشتییەکی جەنگی ئیسپانی " کاناریاس " گەنجەکەی دۆزیوەتەوە و خەڵکی گامبیا و تەمەنی 16ساڵە و لە ئاوەکەدا خۆی بە تەختەیەکەوە گرتووە.

دی جیاکوموی وتەبێژی ڕێکخراوەکە لە ڕۆما وتی قسەی لەگەڵ کرێکارەکانی لامبیدۆزایا کردووە و وتویانە زۆر هیلاک بووە کاتێک کە دۆزیویانەتەوە و ئێستا ئەو پشوو دەکات و دواتر وردەکاری لێ داوا دەکەین.

دی جیاکومو وتیشی " گەنجەکە وتویەتی دوو ڕۆژ لەوەوپێش بەو بەلەمە لیبیایان بەجێهێشتووە و ژمارەیان 147کەس بووە و لەناویاندا دوو منداڵ و هەندێک ئافرەتی دووگیانیان تێدا بووە. "

شایەنی باسە هەتاکو ئێستا لەمساڵدا 600 کۆچبەر گیانیان لەدەست یاوە لە هەوڵیاندا بۆ گەیشتن بە کەناراوەکانی ئیتاڵیا و لە باکوری ئەفریقاوە بەڕێکەوتوون و بەپێی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەرانیش 4600 کەس گیانیان لەدەست داوە لە ساڵی ڕابردوودا و ئەمساڵ بەڕێژەی لە سەدا 50ئەو ژمارەیە زیادی کردووە. وە ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کە لەمساڵدا گەیشتوونەتە ئیتاڵیا بەڕێژەی لەسەدا 50 زیادی کردووە لەبەرامبەر ساڵی ڕابردوو لەم کاتەدا.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG