ته‌قینه‌وه‌کانی دره‌نگانێکی ڕۆژی شه‌ممه‌ی وڵاتی سوید ، چ جۆره کاردانه‌وه‌یه‌ک به دوای خۆیدا دێنێت، به‌تایبه‌تی له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی کاربه‌ده‌ستان و ده‌سه‌ڵاتدارانی سویدی به‌دووری نازانن ، ته‌قینه‌وه‌کان هێرشی تێرۆریستی بووبن، له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه‌یه‌ی هێرشبه‌ره خۆکوژه‌که به ڕاشکاوی له نامه‌یه‌کدا بۆ خێزانه‌که‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌کردوه، مه‌به‌ست له‌و سه‌ردانه‌ی پێشتر کردویه‌تی وه‌ک ده‌ڵێت بۆ جیهاد بووه.
ئه‌مه یه‌که‌م جاره هێرشی له‌و شێوه‌یه له وڵاتی سویددا ڕوبدات.
ئیدریسی ئه‌حمه‌دی ، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه، بنکه له سوید ده‌ڵێت ئه‌و هێرشانه کۆمه‌ڵگای سویدی توشی شۆک کردووه و پێیان سه‌یره هێرشێکی له‌و شێوه‌یه له وڵاته‌که‌یاندا ڕوبدات.
به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ده‌شڵێت به دووری نازانێت وه‌ک کاردانه‌ویه‌ک یان کاریگه‌ریه نێگه‌تیڤه‌کانی ئه‌و هێرشانه وڵاتی سوید ته‌نانه‌ت پێداچونه‌وه‌ش به یاسا و ڕێسای کۆچبه‌ریشدا بکات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن، که ماوه‌که‌ی 5:48 خوله‌که.