Accessibility links

ئیدریس ئه‌حمه‌دی ده‌ڵێت ئه‌و بڕوا ناکات سـزا نوێـیه‌کانیش وا له‌ ئێران بکات ده‌سـتبه‌رداری سیاسه‌ته‌کانی بـبێت

  • Shayan Pasha

ئیدریس ئه‌حمه‌دی شیکه‌ره‌وه‌ و شـاره‌زای سـیاسی ئێران

ئیدریس ئه‌حمه‌دی شیکه‌ره‌وه‌ و شـاره‌زای سـیاسی ئێران

به‌رپـرسێـکی هێڵه‌کانی ئاسـمانی ئێران ده‌ڵێت له‌وه‌تای سـزا نوێـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه‌ به‌سه‌ر وڵاته‌که‌ی سه‌پـێندراوه‌، فڕۆکه‌خانه‌ی چه‌ندین وڵات ڕه‌تیان کردۆته‌وه‌ سـووته‌مه‌نی به‌ فڕۆکه‌کانیان بده‌ن.

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ISNA له‌ زاری مه‌هدی عه‌لیاری بڵاویکرده‌وه‌ که‌وا فڕۆکه‌خانه‌کانی به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و میرنشینی یه‌کگرتووه‌کانی عه‌ره‌ب قایل نه‌بوون سـووته‌مه‌نی بۆ فڕۆکه‌کانی ئێران دابین بکه‌ن. گوتیشی ئه‌مه‌ له‌ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌وه‌ ده‌سـتیپـێـکردووه‌ له‌و ده‌مه‌ی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما کۆمه‌ڵه‌ سـزایه‌کی نوێی له‌ دژی ئێران مۆرکرد.

ئیدریس ئه‌حمه‌دی شیکه‌ره‌وه‌ و شـاره‌زای سـیاسی ئێران له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان شـایان پاشـا له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی له‌ ڕابردوودا بینیومانه‌ ئه‌م سـزایانه‌ ده‌توانێت کاریگه‌ری ئابوریان به‌سه‌ر ئێراندا هه‌بێت وه‌لێ وای نه‌کردووه‌ ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌ته‌کانی خۆی ببێت و به‌ تایبه‌تی له‌ مه‌سه‌له‌ی به‌رنامه‌ی ناوکی.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 5:36 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG