ئێران کۆتایی به کۆبوونه‌وه‌ی دوو ڕۆژی له‌گه‌ڵ ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌کی نێونه‌ته‌وه‌ی له ڤیه‌ننا هێنا، وه بڕیاره له 23 ی ئه‌م مانگه له به‌غدا دانوستاندنه‌کانی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌ی ناسراو به 5+1 سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوه‌کیـیه مشت‌ومڕ له ئامێزه‌که‌ی ده‌ستپـێبکاته‌وه.
ئێران که‌وتۆته به‌ر گوشارێکی سیاسی زۆر و سزای سه‌ختیشی به‌سه‌ردا سه‌پـێنراوه، به تایبه‌تی له بواری نه‌وتدا که بریتیه له شا ده‌ماری ئابوری ئێران.
توێژه‌ر له زانکۆی ستۆکهۆڵم ئدریس ئه‌حمه‌دی ، ده‌ڵێت دیاره سزاکان ئێرانی ناچار کردووه ڕێگه‌ی گفتوگۆ بگرێته‌وه‌به‌ر، به‌ڵام ده‌رئه‌نجام ئێران هه‌ر ده‌یه‌وێت کات به ڤیڕۆ به‌رێت، هه‌رگیزیش نیازی ڕێکه‌وتنیان نیـیه، به‌ڵکو مه‌به‌ستی ته‌کتیکیان هه‌یه.