ئیدریس ئه‌حمه‌دی شاره‌زای کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان ئه‌مه‌ریکا و ئێران له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بۆ لوبنان ده‌توانێت به دوو شێوه کارتێـکه‌ری هه‌بێت، ئه‌ویش یه‌کێـکیان ئه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ی پـشـتیوانی له ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌که‌ن ئه‌مه به سه‌رکه‌وتنێـک ده‌بینن، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا ده‌توانێت کاریگه‌ری پـێچه‌وانه‌شی هه‌بێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ی لایه‌نگری بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزن هه‌ست ده‌که‌ن که له کاتێـکدا ئێران ئه‌و هه‌موو کێشه نێوخۆیانه‌ی هه‌یه به‌ڵام گرنگی به شیعه‌کان له لوبنان ده‌درێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:31 خوله‌كه.