سبه‌ی بڕیار وایه له‌سه‌ر چاره‌نووسی سودان له ریفراندۆمێکدا ئاخ‌و به یه‌کپارچه‌گی بمێنیته‌وه وه یاخود وڵاتێکی نوێ لێ دروست ببێت بڕیار ده‌درێت.
ئیدریس ئه‌حمه‌دی لێکۆڵه‌ر له زانکۆی ستۆکهۆڵم له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌وه شتێکی سروشتیه، چونکه ئه‌و کێشه‌ی که له سودان هه‌یه، هه‌م له دارفور و هه‌م له باشوری سودان، چه‌ندین ده‌یه‌یه که به‌رده‌وامه وه وا پێده‌چێت حکومه‌تی خه‌رتوم نه‌توانیبێت چاره‌سه‌رێک بۆ ئه‌م کێشه‌یه ببینێته‌وه ، که چاره‌سه‌رێکی نێوخویی بێت، که هه‌م دارفور و هه‌م باشوری سودان بتوانن له چوارچێوه‌ی سوداندا بمێننه‌وه، له لایه‌کی تره‌وه وا پێده‌چێت که ئه‌مریکا وه‌کو زلهێزیکی جیهانی له‌وێدا پشتیوانی له پرۆسه‌یه‌کی له‌و بابه‌ته‌دا بکات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه 6:32 خوله‌كه.