کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی نگرانیه‌کی زۆری ده‌ربڕیوه له باره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته نویه‌ی ئاژانسی وزه‌ی ئۆتۆمی جیهانی گوایه ئێران به نیازی درووست‌کردنی چه‌کی ناوکیدایه. ئێران هه‌میشه وتویه به‌ڕنامه‌ی ناو‌کی به مه‌به‌ستێکی ئاشتیانه‌یه. ئایا چ شتێکی نوی له‌و ڕاپۆرته‌دایه که وا نیگرانیه‌کان زۆرتر بکاته‌وه؟.
ئیدریس ئه‌حمه‌دی لێکۆڵه‌ر له زانکۆی ئیستوکهۆڵم له سوید له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی تازه بێ تێدا بریتیه له کۆمه‌ڵێک Facts راستیه‌کان له په‌ێوه‌ندی له‌گه‌ڵ وورده کاریه‌کانی به‌رنامه‌ی ئۆتۆمی ئێران، یه‌کێک له‌و ئه‌و وورده کاریانه ئه‌وه‌یه ئێران کۆمه‌ڵێک سیستمی کۆمپیوته‌ری هه‌یه که ئه‌م سیستمه کۆمپیوته‌رانه نه بۆ به‌رنامه‌ی نیزامی(له‌شکه‌ری) ئاسایی به کار دێت وه نه بۆ به‌رنامه‌یه‌کی سڤیل. که وابوو ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی که مرۆڤ ده‌توانێ IAEA یان ئاژانس بۆ خۆی وێ ده‌چێت که شیانی زۆر هه‌یه ئه‌مه گوزارشتێک بێت له نیازی ئێران بۆ به کاربردنی له په‌ێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی ئۆتۆمی.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی10:39 خوله‌که.