کێشه‌ی سزا ئابوریه‌کانی دژ به ئێران هێشتا با‌به‌تێکی گه‌رمه و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا هیله‌ری کلنتن ده‌ڵێت کاریگه‌ریه‌کان بگره له چه‌ندین ڕاپۆرتیشدا له ناوچه‌که‌وه ئاماژه‌ی پێکراوه، به‌ڵام تا ئێستا ئێران پێشانی داوه که ئه‌و سزایانه کاریگه‌ریان نه‌بوه. ئیدریس ئه‌حمه‌دی لیکۆڵه‌ر له زانکۆی ستۆکهۆڵم ده‌ڵێت پێی وایه حکومه‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به‌شیکی که ده‌ڵێت هیچ کارتێکه‌ریه‌کی نییه زۆرتر بۆ چه‌واشه‌کردنی مه‌ردومی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دایه ، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م گه‌مارۆانه کارتێکه‌ری ئابوریان هه‌بێت له‌سه‌ر ئێران، مه‌رج نییه وه‌ڕگێڕنه‌وه بۆ کارتێکه‌ری سیاسی و وا له ئێران بکات به‌رامبه‌ر به‌و کێشانه‌ی لای ئه‌مریکادا گرنگه له به‌رامبه‌ردا سازش بکات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی به‌شی سێهه‌می ئه‌و گفت و گۆیه بن که ماوه‌که‌ی 8:24 خوله‌که.