له دره‌نگانێکی شه‌وی یه‌کشه‌ممه‌دا کوشتنی ئوسامه بن لادن له لایه‌ن سه‌رۆک ئوبامه‌وه له کۆشکی سپی وه ڕاکه‌یندرا. ئیدریس ئه‌حمه‌دی لێکۆڵه‌ر له زانکۆی ئیستکهۆڵم له سوید له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له‌و بڕوایه‌دام کوشتنی ئه‌و کاریگه‌ریه‌کی کورت خایه‌نی ده‌بێت له سه‌ر ئه‌ندامان و لایه‌نگیرانی القاعده و وره له‌ده‌ستدانیان به‌ڵام له درێژ خایه‌ندا ئه‌و کێشه‌ی له نێوان ڕۆژئاوا به تاێبه‌تی ئه‌مریکا و به‌شێک له خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و لایه‌ن و گروپه سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتدا هه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:59 خوله‌که